٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

دوای سەردانێكی فەرمی بۆ روسیا سەرۆكی كوردستان گەیشتەوە وڵات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/  ئێوارەی ئەمڕۆ 24/2/2013 بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتنی  سەردانە فەرمییەكەی بۆ  روسیا و لە رێگەی فڕۆكەخانەی  نێودەوڵەتی هەولێرەوە، گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.
شایەنی باسە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندە یاوەرەكەی بۆ روسیا چوار رۆژی خایاند، لەو سەردانەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە گەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی پایەبەرزی ئەم وڵاتە  كۆبۆوە.
زۆربەی چاودێرانی سیاسی و ئابووری ئەو سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە گرنگ و سەركەوتوو وەسف دەكەن، بەو پێیەی زەمینەی لەبار بۆ گەشەسەندنی پەیوەندییە سیاسی و ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و روسیا دەرەخسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار