٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەحما خەلیل: کوتلەکان لەبارەی بودجە رێککەوتن و تەواوی داواکارییەکانی کوردیش لەبەرچاو گیراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە  KDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق مەحما خەلیل لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ کوتلەکانی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عارف تەیفور جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و  وەزیری دارایی عێراق لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کۆبوونەوە و تێیدا رێککەوتن کە سبەی بودجە بێخنە دەنگدان، بە مەبەستی پەسەندکردنی.

مەحما خەلیل گوتیشی: ھەریەکە لەوەزیری نەوت و وەزیری دارایی و لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی رازیبوونە بە داواکارییەکانی کورد، تایبەت بە بودجەی پێشمەرگە و پێدانی بڕی 4ترلیۆن و 200ملیار دینار بە کۆمپانیاکان کە لە بواری نەوت لە کوردستاندا کاردەکەن.

خەلیل رونیشیکردەوە: ئەگەر سبەی ئەو خاڵانەی کورد لە ناو پڕۆژە یاسای بودجە جێگیر نەکرێن، ئێمە رازی نابین و دەنگیشی پێنادەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار