پەرلەمان بودجەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بودجەی رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد، بەمەبەستی پەسەند کردنی.
د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کرد و پێویستە لەماوەی15ڕۆژ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەسەندی بکات یاخود ڕەتیبکاتە.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: ئەگەر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەماوەی ئەم 15ڕۆژە پەسەندی نەکرد یاخود ڕەتی نەکردەوە، بەپەسندکراو ھەژمار دەکرێ و دەبێتە یاسا.
لەڕۆژی15ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستانی بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرد، کە بڕەکەی زیاتر لە14ترلیۆن دیناری عێراقییە.




