وەزارەتی تەندروستی12کەناڵی ڕاگەیاندن دەداتە دادگا

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان12کەناڵی راگەیاندن دەداتە دادگا، بەھۆی رێکلامکردن لەبواری تەندروستی.
د.خالس قادر وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoرایگەیاند: دوای ئەوەی چەندین جار کەناڵەکانی راگەیاندنمان ئاگادارکردەوە کە رێکلامکردن لەبواری تەندروستی بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بەڵام ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن پابەند نەبوون بەم بڕیارەی وەزارەت، بۆیە ئەمڕۆ لەدادگا سکاڵامان لەسەر ئەم کەناڵانە تۆمار کرد.
د.خالس قادر گوتیشی: ئەو کەناڵانەی کە ئەمڕۆ سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە ژمارەیان12کەناڵە سێیان ئاسمانیە و٩کەناڵی دیکەش لۆکاڵین.
قادر ڕونیشیکردهوە، دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری ھەموو دەزگاکان کردووە کەنابێ رێکلام بکرێت لەبواری تەندروستی، چونکە زیانی ھەیە بۆ تەندروستی گشتی و ھەندێکیشیان دەچێتە بواری چەواشەکردنی خەڵکی، بەڵام ئەم کەناڵانە بەردەوام بوون لە رێکلامکردن و بڕیاری وەزارەتی تەندروستیان پێشێڵکردووە، بۆیە ئەمڕۆ ناچار بوون سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن.




