٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدات لەبارەی سەردانیکردنی ئاشتی ھەورامی بۆ بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە KDP.info/ راوێژکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان د.عەلی بەلو بەkdp.infoرایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبێتەوەو تاوتوێی چوونی وەزیری سامانە سروشتییەکان بکرێ بۆ بەغدا، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ بڕیار بدرێت، ڕەنگە سبەی سەردانی بەغدا بکات.

د.عەلی بەلو گوتیشی: وەزیری سامانە سروشتییەکان لە دەرەوەی وڵات گەراوەتەوە و لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆش بەشدار دەبێت بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت ئایە سەردانی بەغدا بکات یاخود نا.

ناوبراو ڕونیشیکردەوە، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەردەوامە بەپێی ئەو رێکكەوتنەی لەنێوان ھەردوو لایەن ئیمزاکراوە، بەڵام کێشەی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی نەوت بەردەوامەو تاوەکو ئێستاش بەغدا ئامادە نییە پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ناوبراو راشیگەیاند: پێویستە پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لەکوردستان کاردەکەن لەبودجەی ئەم ساڵ جێگیر بکرێ ئەگەرنا وەزارەتی دارایی خەرجی ناکا، بۆیە پێویستە بەنوسین بێت لەناو بودجە نەک بەپێشنیار یاخود بەرێکكەوتن وەک ئەوەی پێش ئێستا دواتر بەغدا پابەند نەبوو پێیەوە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پێشنیاری کردووە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارە پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت کە لەکوردستان کاردەکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار