٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران : زۆرترین رێژەى بیکارى لە شارەکانى کوردستانى تۆمارکراوە

سەرچاوە: KDP.info

کوردستان  – kdp.info / ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە، پاش پارێزگای لوڕستان بە رێژەى پتر لە (20%) ، هەر سێ پارێزگای کرماشان، کوردستان و ئیلام، زیاترین رێژەی بێکارییان لەسەر ئاستی ئێراندا هەیە، بەپێی ئەم راپۆرتە، رێژەى بێکاری لە پارێزگای کرماشان)  ٨،١٨%(  پارێزگای کوردستان (٦،١٥% (  پارێزگای ئیلام (٠،١٥%( بووە و پاش پارێزگای لوڕستان زیاترین رێژەى  بێکاری لەم سێ پارێزگا کوردستانییەدا بووە، لە ٣١ پارێزگای ئێراندا پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان پلەی دووهەم و سێیەمیان لە رێژەى بێکاریدا هەیە، جیا لەوەی کە لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران رێژەى  بێکاری دوو بەرامبەرە ، لە ٢٢ پارێزگای دیکەی ئێرانیشدا بەهەمان شێوە بووە، دەرچوونى ئەم راپۆرتە لە کاتێک دایە کە ناوەندی ئاماری ئێران رێژەى بێکاریی لە ماوەى  رابردوودا بە  ٣ ملیۆن و ٢٣ هەزار کەس لە سەرانسەری  ئەو وڵاتە راگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار