کەرکوک: دوو لە رێکخەرانى خوپێشاندانەکان برینداربوون

کەرکوک – kdp.info / چەکدارانی نەناسراو تەقە لە دوو رێکخەری خۆپیشاندانەکانی کەرکوک دەکەن و برینداریان دەکەن، چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانیش حکومەت لەو رووداوە بە کەمتەرخەم دەزانێت، سەرچاوەیەکى پۆلیس راگەیاند: ئێواری شەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەنزیک دیوانی پارێزگای کەرکوک تەقەیان لەدوو کەس کرد و برینداربوون ،سەرچاوەکە بە (کەرکوک ناو) راگەیاند: ئەو دوو بریندارە لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی کەرکوکبوونە و ئێستاش بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستییان جێگیرە، ئیسماعیل حەدیدی، کەسایەتی عەرەب و یەکێک لەسەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک، لە رایگەیاند: حکومەت کەمتەرخەمە، چونکە لەو شەقامەی کە تەقە لەو دوو کەسە کراوە چەند بارەگایەکی حیزبی لێیە، جگە لەمەش گەڕەکێکی نیشتەجێبوونە و ئێمە ئیدانەی ئەو کردارە دەکەین و داواکارین، بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا تا بە سزای خۆیان بگەن.




