٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

24 ئەندامى حزبى دەعوە پاش کشانەوەیان کوتلەیەکى نوێیان راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – kdp.info / ‌24  ئەندامى سەر بە حزبى دەعوەى عێراق دەستلەکارکیشانەوەیان پێشکەش بە نورى مالیکى کرد و کوتلەیەکى تازەیان دامەزراند، بەرپرسى نووسینگەى حزبى دەعوە کە یەکێکە لەو کەسانەى کە دەستى لەکارکێشایەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە بە فەرمیى کوتلە نوێیەکەمان بە ناوى (دعاە الخیر) راگەیاند: کە بریتییە لە 24 کاندیدکراوى حزبى دەعوە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق لەچێر ناوى (عراق الخیر ) ماجد عەلى عەسکەرى هەروەها راشیگەیاند: ئەو لێکترازانەى دەعوە ماوەى دە رۆژە، بۆتە کردار و بەڵام ئەمڕۆ بە فەرمیى ناوى کوتلە نوێیەکەیان راگەیاندووە. شایەنى باسە: حزبى دەعوەى عێراق پارتێکى ئیسلامی شیعە مەزهەبە و  نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق  سەرۆکایەتى دەکات. 

هەواڵی پەیوەندیدار