٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانى: سەرۆکى عەشیرەتى غەوارە کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی – kdp.info / ‌/ سەرۆکی‌ عەشیرەتی‌ غەوارە لەبەردەم ماڵەکەی‌ خۆیدا لەشاری‌ سلێمانی‌ دەستڕێژیی‌ لێکرا‌و دوای‌ ئەوەی‌ بەسەختی‌ بریندارکرا لە نەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستدا‌و دوو کەسی‌ دیکەش کە لە ماڵ‌کەیدا بوون برینداربوون، ئاژانسی ‌(ئەسوات ئەلعێراق) بڵاوکردەوە: کە خالیدی‌ خولە سووری‌ سەرۆکی‌ عەشیرەتی‌ غەوارە، ئێوارەی‌ (شەممە) لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لەبەردەم ماڵەکەی‌ خۆی لەشارى سلێمانى  دەستڕێژی‌ لێکرا‌و بەسەختی‌ برینداربوو، پاشان لە نەخۆشخانەدا بەهۆی‌ سەختی‌ برینەکەیەوە گیانی‌ لەدەستدا و روونیشیکردەوە کە هاوکات دوو کرێکار کە لەماڵەکەى سەرۆکى عەشیرەتى غەوارە دا بوون بەهۆی‌ هێرشەکەوە برینداربوون، لەبارەى هۆکارى رووداوەکە، وردەکاری‌ زیاتر‌ نەخراوەتەروو.

هەواڵی پەیوەندیدار