٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داھاتوو کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هه ولێر تایبە ت به KDP.info / وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: بڕیارە لە مانگی داھاتوو 22 تا 23 کاتژمێر کارەبای نیشتیمان بە ھاووڵاتیان بدرێت.

ئومێد محەمەد بەرێوەبەرەی کۆنترۆلی ناوەندی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: کە لە سەرەتای مانگی داھاتوو تا تێپەربوونی 10 رۆژ کارەبای نیشتیمانی وەک خۆی بمێنیت، بەڵام دواتر بە ھۆی کەم بە کارھێنانی ئامێری گەرم کەرەوە لە لایەن ھاووڵاتیان رۆژ بە رۆژ پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت تا 22 کاتژمێر و تا کۆتای مانگی داھاتووش پێشبینی دەکەین 23 کاتژمێر کارەبا بە ھاووڵاتیان بدەین.

ھەروەھا ئومێد محەمەد گوتی: تەنیا لە مانگی دوو 2575 مێگاوات کارەبامان داوەتە ھاووڵاتیان کە لەم مانگەدا ھاوڵاتیان وزەیەکی زۆری کارەبا بە كاری دێنن.

ئومێد راشیگەیاند: کە لەم مانگەدا 20 تا 21 کاتژمێر کارەبا لە شەو و رۆژێکدا بە ھاووڵاتیان دراوە، سەرەرای ئەوەی کە وەزارەتی کارەبا پێویستی بە زیاتر لە 3 ھەزار مێگاوات کارەبا ھەیە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی کارەبا بە ھاووڵاتیان بدرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار