ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى بەگرنگییەوە باس لە کارەکانى نێچیرڤان بارزانى دەکات

_KDP.infoهەولێر /ئاژانسەکان : رۆژنامەیەکى ئەمەریکى ئەوە دەخاتەڕوو کە ئیدارەى نێچیرڤان بارزانى سەرکەوتووبووە لە خزمەتکردنى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و بەرەوپێش بردنى کوردستان، ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو بەرەوپێش چوونە کاریگەرى رراستەوخۆ دروست دەکات لە دۆزى کورد.
ئاژانسى al-monitor کە یەکێکە لە دەزگا راگەیاندنە گەورەکانى ئەمەریکا پێکدێت لە ررۆژنامەیەکى ررۆژانە و رادیۆیەک و وێب سایتێک لە راپۆرتێکدا کە لەهەرسێ دەزگاکە بڵاویکردۆتەوە بەناوى " ئیرادە بۆ کردنەوەى دەرگاى سەرکەوتن " لەو راپۆرتەدا ئاماژە بە پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان دەکات و دەنووسێت "هەرێمى کوردستان لە %17ى بوجەى عێراقى هەیە، بەڵام جیا لەشارەکانى دیکەى عێراق هەرێمى کوردستان پێشکەوتنى بەرچاوى بەخۆیەوە بینوە لە کاتێکدا ئاستى وەبەرهێنان لە کوردستان تەواو لە بەرزبوونەوە دایە کە خۆى لە سەرووى 44 ملیار دۆلارى ئەمەریکى بینوەتەوە، زۆربەى پێشکەوتنەکانیش لە بوارى کارەبادا بووە کە ئێستا لەگەڵ ئەوەى کارەباى هەولێر و سلێمانى و دهۆک دابینکراوە، کارەباش بۆ شارى کەرکووک رەوانە کراوە، لەبارەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتى کوردستانەوە ئەو ئاژانسە ئەوە دەخاتەڕوو کە سەرۆکى حکوومەتى هەرێم کەسێکى ئارامە و سەرکەوتووە لە کارى ئیدارەى هەرێمەکە بۆیە ئیدارەى چاکسازى لە ئاڵۆزییەکان بەهێزتر بوو بۆیە سەرکەوتنى بە دەستهێناوە.
لەبارەى حکوومەتى عێراقییەوە ئەو ئاژانسە ئەوە دەخاتەڕوو کە لە ساڵى 2006 حسێن شەهرستانى راوێژکارى سەرۆکى حکوومەتى عێراق، بۆ کارى وزە و وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند کە تاساڵى 2011 کێشەى کارەبا لە عێراق چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەوە ساڵى 2013ەیە عێراق لەو قەیرانە دەرباز نەبووە، لەبارەى سیاسەتى نەوتیشەوە شەهرستانى لەو ساڵەدا دەڵێت: لە داهاتوودا عێراق ڕۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەى دەرەوە دەکات، بەڵام ئێستا عێراق رۆژانە تەنیا 2.9 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى درەوە دەکات بە پێچەوانەى خواستى عێراقییەکان .
ئەوەش دەخاتەڕوو هەرێمى کوردستان بەدەرنییە لە گەندەڵى و کەموکورتى، بەڵام ئۆپۆزسیۆنێک لە کوردستان دروست بووە و کارەکانى حکوومەت کاراتر دەکات، بۆ بنەبڕکردنى گەندەڵى .
کارزان هەورامى




