له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتووه‌وه راوه‌ماسی به‌پێی یاسای ژماره 48 ی ساڵی 1976 قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

هه ولیَر- KDP.info / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری، هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتووه‌وه راوكردنی ماسی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سامانی ماسی له له‌ناوچوون و كه‌مبوونه‌وه، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ماسی له‌م كات و ساته‌ی ساڵدا خه‌ریكی زاووزێ و گه‌را دانانه، به‌پێی یاسای ژماره (48 ی ساڵی 1976) قه‌ده‌غه‌كردنی راوی ماسی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین له 15/3/2013 تا 31/5/2013".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "گشت راوچی و ماسیگره‌كانی (قولاب و تۆڕ و ڕێگاكانی تر) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی دیاریكراوی سه‌ره‌وه‌دا راوی ماسی قه‌ده‌غه‌یه به هه‌موو جۆره‌كانی ڕاوكردن، له ده‌ریاچه و روبار و رووبه‌ره ئاویه‌كان، هه‌روه‌ها راوكردنی ماسی به‌رێگای (تۆری كون ورد و كاره‌باو ژه‌هر و ماده كیمیاوی و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان) له‌هه‌موو كات و ساتێك‌دا قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌یاسای ژماره (48 ی ساڵی 1976) و به‌وپێیه سزاده‌درێت".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، د.ئازاد خۆشناو،پزیشكی ڤێتێرنه‌ری ڕاوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری ده‌ڵێت: "داواكارین له گشت داموده‌زگا حكوومییه‌كان و قایمقامیه‌ت و پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی دارستان، كه هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه".




