٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه ولیَر تایبه ت به  KDP.info/ بریارە ئەمڕۆ پڕوژە یاسای بودجەی ھەرێم لە پەرلەمانی کودستان رەوانەی سەرۆکاتی ھەرێمی کەردستان بکرێت بە مەبەستی واژووکردن لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

تاریق جەوھەر راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت بە مەبەستی ئیمزاکردن لە لایەن مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بە پێی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دوای تێپەڕبوونی 15رۆژ لە سەر پڕۆژە یاساکان، ئەگەر سەرۆکی ھەرێم واژۆی نەکرد بە پەسەندکراوی ئەژمار دەکرێت.

پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان لە 15ی ئەم مانگە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، کە زیاتر لە 14ترلیون دیناری عێراقییە.

هەواڵی پەیوەندیدار