کەسایەتیە ئاینیەکانی ووڵاتانی دونیا پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن

هەولێر تایبەت بە kdp.info/ لەسەرداوایەکی ماڵی ئێزدیان و چەند شوێنێکی تری ئاینی لە ووڵاتی ئەڵمانیا ژمارەیەکی ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان کە نوێنەری سەرجەم لایەنە ساسی و ئاینەکان تێدایە سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیا دەکەن و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت کەسایەتیە ئاینیەکانی ووڵاتی ئەڵمانیا ئەو پێکەوژیانەی سەرجەم ئاینەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن.
سەمیرە عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بۆ( kdp.info) گوتی: لە ماوەی رابردوو چەندین کەسایەتی ئاینی ووڵاتانی دونیا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووەو لەدانیشتنەکانیان لەگەڵ لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان پێکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن هەروەک چۆن ئەو پێکەوەژیانە لەناو لیژنەی ئەوقافیش رەنگیداوەتەوەو لەمڕوەوە رۆڵی بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن ئەمەش وای کردووە ئێمە بانگێشتی یەکێک لە پێشکەوتووترین وولاتی ئەوروپا بکرێین کە ووڵاتی ئەڵمانیایە بەمەبەستی بەشداریکردن لە چەند سیمینارێکی تایبەت بە پێکەوە ژیانی ئاینی لەسەرتاسەری جیهان هەروەها سەردانیکردنی چەند شوێنێکی ئاینی مەسیحی و ئێزدی و ئیسلام.
گوتیشی: وا بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقاف سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیا بکەین و ماوەی 10 رۆژ لەو ووڵاتە دەمێنینەوە هەرچەندە بانگێشتەکە لەلایەن ماڵی ئێزدیان لە ووڵاتی ئەڵمانیا پێشکەشمان کراوە بەڵام ئێمە سەردانی چەند شوێنێکی تری ئاینییش دەکەین.
بڕوا بەرزنجی




