بزووتنەوەی گۆڕان: ئیمزامان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی نه‌کرودوه

نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدا ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالیکی ئیمزایان کردبێت. ئەو دەڵێت: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی را و بیروبۆچونی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، هه‌ر بڕیارێکیش له‌وباره‌یه‌وه بدات، به‌ئاشکرا ده‌بێت.
له‌و بارەیەوە ئازاد چالاک، نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدا به سایتی (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و گۆڕان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی هیچ جۆرە ئیمزایەکی نه‌کردوه.
گوتیشی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی راو بیروبۆچونی سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، هه‌ر بڕیارێکیش له‌وباره‌یه‌وه بدات، به‌ئاشکرا ده‌بێت و هۆکاری بڕیاره‌که‌شی بۆ جه‌ماوه‌ری خۆی و هاوڵاتیانی کوردستان رونده‌کاته‌وه.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەم جۆرە هەواڵانە کە لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاودەکرێتەوە، بریتییە لە شەڕێکی دەرونی و سیاسی نێوان کوتلە سیاسییەکان و دورە لەڕاستییەوە، وتی: ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان هەر بڕیارێک بدەین خۆمان رایدەگەیەنین، دوپاتیشی دەکەینەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، بڕیار دەدەین".
پێشتر سایتی خەندان لە زاری سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە ناوی ئەو لیست و لایه‌ن و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی تائێستا ئیمزایان كردووه متمانه لە نوری مالکی وەربگیرێتەوە بڵاو کردبۆوە کە ناوی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە لیستەکەدا بوو.
بڕوانە هەواڵی پەیوەندیدار:




