ئاڵای كوردستان لە بەردەم نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا هەڵ کرا

له مه‌راسیمێکی گرنگ و مێژوویدا، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 31/5/2012) ئاڵای کوردستان له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ڵکرا.
مه‌راسیمه‌که به به‌شداری ڕه‌وه‌ندی کوردی له وڵاتانی ئه‌وروپا و نوێنه‌ری پارت ولایه‌نه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌لیم گراڤی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به مێژوویی وه‌سف کرد و وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی نیشاندا بۆ گرنگیدانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد و کوردستان.
شایانی باسه که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌تی به‌لژیکای فیدراڵ به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان (وه‌ک تاکه ئاڵا) له به‌رده‌م بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌و وڵاته.




