٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەبار یاوەر: سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدا چەك ناكڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info / ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرۆكی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا هیچ گرێبەستێكی چەك كرێن ئیمزا ناكات، لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، جەبار یاوەر رایگەیاند: بەرێز مسعود بارزانی جەختی لەوە كردۆتەوە كە كڕینی چەك لە رووسیا لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە دەبێت تەنها لە رێگای حكوومەتی فیدراڵییەوە بێت، جەبار یاوەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەشدا كە كڕینی چەك لە هەر وڵاتێك دەبێت لە رێگای لایەنی عێراقییەوە بێت و تەنها لەو رێگەیەشەوە دەتوانرێت چەك بهێنرێتە هەرێمی كوردستان، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆتەروو: كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان نیزامین و پێویستی بە هەمان ئەو چەكانە هەیە، كە سوپای عێراق پێویستیەتی بۆ بەرگری كردن لە سەروەری عێراق و هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار