دەوڵەتی یاسا هەوڵ بۆ سەندنەوەی متمانە لە ئوسامە نوجەیفی دەدات

بهغدا- KDP.info / دەوڵەتی یاسا هەڕەشەی لەسەركار لابردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات و پێیوایە نوێنەرایەتی گشت پێكهاتەكانی عێراق ناكات. ئەندامی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لیستەكەی و چەند لایەنێكی دیكە پشتیوانی لێسەندنەوەی متمانە لە ئوسامە نوجێفی دەكەن و چیتر قبوڵ ناكەن، نوجێفی نوێنەرایەتی عێراقییەكان لەئەنجوومەنی نوێنەران بكات، ئیحسان عەوادی هۆكاری هەڵویستی دەوڵەتی یاسای بۆ لێدوانە تائیفیەكانی ئەم دواییەی نوجێفی گەڕاندەوە و راشیگەیاند: یاداشتێك كە لەلایەن 163پەرلەمانتارەوە ئیمزاكراوە، ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن بە ئامانجی لێسەندنەوەی متمانە لە ناوبراو دا، عەوادی ئاماژەشیدا : كە لەكاتی رازینەبوونی ئوسامە نوجێفی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی، ئەوا داواكارییەكەیان ئاراستەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەكەن.




