ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرۆك وەزیرانی كاتی دادەنێت

سوریا - KDP.info.info/بڕیارە ئیئتیلافی نیشتمانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا لە كۆبوونەوەی رۆژی 2ی ئاداری داهاتوودا لەشاری ئەستەنبوڵی توركیا، سەرۆك وەزیرانی كاتی بۆ ئەو ناوچانە هەڵببژێرن كە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندان، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا لەكۆبوونەوەكانی رۆژانی رابردووی قاهیرەدا ناكۆكیە ناوخۆیەكانی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی كاتییەوە كۆتایی پێهێناوە و خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی كاتی ئامادەكردووە، ئەندامێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش ئاشكرایكردووە، حكوومەتی ئۆپۆزسیۆن تەكنۆكرات دەبێت بەجۆرێك كە بتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، شایەنی باسە: لەماوەی رابردوودا هەندێك لەپێكهاتەكانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا دژی پێكهێنانی حكوومەتی كاتیی بوون، هەروەكو چۆن دژی بانگەوازی ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریادا.




