٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەپێی راپۆرتێكی نهێنی زۆری خەرجییەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گومان دەخاتەروو

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك - KDP.info/ راپۆرتێكی نهێنی كە دزەی كردووە، ئەوە ئاشكرا دەكات كە خەرجییەكانی بودجەی 2013 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەرادەبەدەر زۆرە و بڕەكەشی بریتیی بووە، لە 3 تریلیۆن و 322 ملیار و 698 ملیۆن دیناری عێراقی، بەپێی ئەو راپۆرتەی كە (ئور نیوز) بڵاوكردۆتەوە، ئەو برە پارەیە، بە بەراورد لەگەڵ خەرجی وڵاتانی تری جیهان زۆر زیاترە، خەرجییەكانیش لەسەر 12 كەرت دابەش كراوە، بریتین لە:

1.     ئەمینداریەتی سەرۆك وەزیران : چل و نۆ ملیار و حەفت سەد و سی و چوار ملیۆن دینار

2.     سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران: نۆسەد و سی ملیار و حەفت سەد و یەك ملیۆن دینار

3.     نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە: چوار ملیار و سی سەد و هەشتاو یەك ملیۆن دینار

4.     نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری: هەشت ملیار و حەفت سەد و چل و هەشت ملیۆن دینار

5.     نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری خزمەتگوزاری: هەشت ملیار و پێنج سەد و پێنج سەد و شەست ملیۆن دینار

6.     ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشمانی : نۆزدە ملیار و هەشت سەد ملیۆن دینار

7.     دەستەی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی تیشكدار:سێ ملیار و شەش سەد و بیست و یەك ملیۆن دینار

8.     دیوانی وقفی شیعە : شەش سەد و چل و شەش ملیار و شەش سەد و دوازدە ملیۆن دینار

9.     نوسینگەی لێكۆڵینەوەی گشتی دیوانی وەقفی شیعە: چوار ملیار و سی و نۆ ملیۆن دینار

10.   دیوانی وەقفی سوننە:پێنج سەد و چل و شەش ملیار و شەش سەد و دوازدە ملیۆن دینار

نوسینگەی لێكۆڵینەوەی گشتی دیوانی وەقفی سوننە: چوار ملیار و نۆسەد و سی ملیۆن دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار