٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بودجە نەگەرێتەوە بۆ حکوومەت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق خستە دەنگدان، بۆ ئەوەی بگەرێتەوە حکوومەت یاخود نا، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ ڕەتکرایە بودجە بگڕێتەوە بۆ حکوومەت.

د.رزگارئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبۆوەو تێدا سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجە خستە دەنگدان، بۆئەوەی بگرێتەوە بۆ حکوومەت یاخود نا، بەڵام تەنھا 85 ئەندام لەگەڵئەوەدابوون بگەڕێتەوە بۆ حکوومەت و زۆرینەش ڕەتیکرده‌وە.

د.رزگار گوتیشی: کورد و لیستی عێراقییە دەنگیاندا بۆئەوەی بگه‌ڕێتەوە بۆ حکوومەت، چونکە ئەم پڕۆژە یاسایە زۆر کەموکوڕی تێدایە و تێبینییەکانی ھەردوو لایەنیش لەبەر چاونەگیراون، تایبەت پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی لە بواری نەوەت لەکوردستان کارده‌کەن، ھەروەھا لیستی عێراقییەش دوای کردبوو برێک پارە لەوەی بۆ کرینی چەک تەرخان کراوە بۆ پارێزگاکان تەرخان بکرێ، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتکرایەوە بەزۆرینەی دەنگ گفتوگۆکردن لەسەر بەردەوام دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بانگھێشتی وەزیری سامانە سورشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری پلاندان بکەن و له‌گەڵ لیژنەی دارایی و سەرۆک کوتلەکان  دانیشن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو دوو خاڵەی کورد و لیستی عێراقییە بکەن بۆ چارەسەرکردنی، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ لەم دوو ڕۆژە بانگھێشتی وەزیرەکان بکرێ و دەست بەگفتوگۆ کردن بکەن.

بڵند ئیبراھیم.

هەواڵی پەیوەندیدار