شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد

ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌لاحه‌ددین فازڵ میرانی سكروتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له د.كه‌مال شاكر سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دانیشتنێكدا مه د. كه‌مال كه‌ركووكی و مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و رێبوار یه‌ڵدا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و نیشتمانی پارتی ئاماده‌ی ببون، فازڵ میرانی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان باس له ره‌وشی ئه‌مڕۆیه هه‌رێمی كوردستان كرد‌و تازه پێشهاته‌كان خسته روو و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له ره‌وشی ده‌وڵه‌تی عێراق جیا ناكرێت. هه‌روه‌ها میرانی ته‌ئكیری كرد كه دیدی دیموكراتییه‌ت ده‌بێ له كۆمه‌ڵگا رێخۆشكه‌ربێت بۆ به‌رپابوونی سیسته‌می دیموكراتیه‌ت و هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر هاوێشتووه‌و به‌رپابوونی دیموكراتییه‌ت به چه‌ند خاڵێك به‌ستراوه له‌وانه به‌رزكردنی ئاستی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو هه‌روه‌ها تاكه كه‌سی كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها رێخۆش كردن له‌لایه‌ن حوكمڕانه‌ه‌وه بۆ چه‌سپاندنی دیدی دیموكراتییه‌ت زۆر گرنگه.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتی كرد كه هاوپه‌یمانی ستراتیجی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به زۆر گرنگ له‌م قۆناغه‌دا وه‌سف كرد و هه‌ردوولا پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تییه به‌رده‌وام ده‌بن و رۆژ له دوای رۆژ به‌هێزتر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ر وڵاتێكدا شتێكی ته‌ندروسته و خزمه‌تێكه بۆ حكوومه‌ت و حوكمڕانه‌كان، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن ده‌بێ به‌واقعیانه‌و ویژدانانه ڕه‌خنه‌ی خۆی بگرێت نه‌ك هه‌موو شتێكی حكوومه‌ت ده‌یكات به خراپ له قه‌ڵه‌م بدات و ئه‌مه ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵگا.
سه‌باره‌ت به كاودانی سیاسی له عێراقی فیدراڵ، فازڵ میرانی روونیكرده‌وه كه ره‌وشی سیاسی له عێراق مه‌ترسیداره‌و له قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌رده‌بێت و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق زۆر به به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ ئه‌م كاودانه جموجۆڵ بكرێت و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لانی عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت و له خاڵی یه‌كه‌م دا دابنرێت.
له‌لای خۆیه‌وه د. كه‌مال شاكر سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره‌و ئاماژه‌یدا به په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو قۆڵی به‌هێزی نێوان پارتی و حزبی شیوعی و به‌نموونه‌یی و زۆر پێشكه‌وتوو وه‌سفی كرد.
دیسان سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ته‌ئكیدی كرد كه بیروڕای حزبی شیوعی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان یه‌ك ده‌گرێت له‌گه‌ڵ بیروڕای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن به‌رژوه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی كوردستان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی خۆیان دابنرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆن به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كات و ئه‌مه مه‌ترسیداره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان و ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به‌واقعیانه به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كان ره‌فتار بكه‌ن.
شایانی باسه شاندی حزبی شیوعی كوردستان پێكهاتبوو له د.كه‌مال شاكر سكرتێری حزب و زیره‌ك كه‌مال و ئه‌بو كاروان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و حه‌یده‌ر شێخ عه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌حمه‌د شێروانی و محه‌مه‌د شێخانی.




