وه‌فدەكەی به‌ده‌په به‌ره‌و ئیمرالی به‌رێكه‌وت

وه‌فده‌كه‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په، كە پێكهاتووە له سری سۆیا ئۆنده‌ر، په‌روین بوڵدان، ئاڵتان تان ئه‌مڕۆ شەممە بۆ دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمرالی سه‌ر ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه به‌رێكه‌وتن.
برایەكی ئۆجەلان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیمرالی رایگه‌یاند كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داوایكردووه به‌زوترین كات وه‌فدێكی به‌ده‌په سه‌ردانی ئیمرالی بكه‌ن. ئەمەش لەوە هات دوای ئه‌وه‌ی له 18ی ئه‌م مانگه‌دا محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه سه‌ردانی ئیمرالی كرد و بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك له گه‌ڵ ئۆجه‌لانی برایدا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا كۆبوویه‌وه




