٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان پەروەر" ئەگەر بمرم ناگەرێمەوە بۆ تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

هونەرمەندی ناوداری کورد شوان پەروەر سەبارەت بە مەسەلەی گەڕانەوەی خۆی بۆ تورکیا وتی" بە هۆی هەڵویستی سیاسەت و حەرەکەتی کوردی لە باکووری کوردستاندا ئەگەر بمرم ئامادە نیم جارێک بگەڕێمەوە بۆ تورکیا.
شوان پەروەر لە بەشێک لە وتەکانیدا وتی" من زۆر حەزم لە وڵات و گەلی خۆمە بەڵام تا ئەو کاتەی کە سیاسەت و گەمە سیاسییەکان بەمجۆرە بن، نە رێگا بۆ من دەکرێتەوە و نە ئەگەر بگەڕێمەوە سوودێکم بۆ کەس دەبێت.
شوان پەروەر جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە سیاسەتی کوردی لە باکووری کوردستاندا رێگای بۆ گەڕانەوەی داخستووە و ئەگەر لە هەڵوومەرجی ئێستادا بگەڕیتەوە تورکیا ئەوا سیاسەتی کوردی دەست بە تەشهیر کردنی دەکات و پێگەی جەماوەری لاواز دەکات.
شوان پەروەر هەروەها وتوویەتی" من ئێستا ئازادم و بۆ کوێ بمەوێ دەتوانم برۆم بەڵام من حەزم لە کوردستانە و دەمەوێ خاکی کوردستانیش ئازاد  بێت و منیش بە ئازادی و سەرفرازی بگەرێمەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار