٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گۆڕی گەورە پیاوی ئاینی کورد سەعیدی کوردی دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا_ kdp.info/ گەورە پیاوی ئاینی کورد سەعیدی کوردی ناسراو بە سەعیدی نوورسی دوای ئەوەی کە لە ساڵی 1960 لە شاری رحا لە دەڤەری عوورفا کۆچی دوایی دەکات، تەرمەکەی لە لایەن میت و هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.
هەر لە ساڵی 1960وە تا ئەمرۆ چەندین قسە و قسەڵوکی جوراوجۆر لە سەر شوێنی گۆڕی سەعیدی کوردی گوتران و چەندین کەس ئاماژەیان بەوە کردووە کە گوایا هەر لەو ساڵەدا هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت تەرمی سەعیدی کوردییان لە نزیک قوبرس خستووەتە نێو بەحرەوە.
بەڵام دوابەدوای ئەوەی کە راپۆرتی میت و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا رۆژی هەینی پێشکەشی پارلەمانی تورکیا کرا، شوێنی گۆڕی سەعیدی کوردیش ئاشکرا کرا. چوونکە لە نێو ئەم راپۆرتەدا میت و هێزە ئەمنییەکان زۆر بە وردی چاودێری سەعیدی کوردییان کردووە و دوابەدوای کۆچبار بوونی تەرمەکەیان بۆ شاری ئەسپارتا لە رۆژئاوای تورکیا گواستووتەوە و ئارمانج لە گواستنەوەی ئەم تەرمە ئەوە بووە کە گۆڕی ناوبراو نەبێتە ناوەندێک بۆ سەردان و زیارەت کردنی لایەنگر و شوێنکەوتووەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار