خۆیشاندانی شارە سونییەکان درێژەی هەیە

عێراق- KDp.info / ئه‌مڕۆ دوا به دوای نوێژی هه‌ینی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی حكوومه‌ت و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له ژێر ناوی هه‌ینی یان عێراق یان مالیكی ده‌ستی پێكرد.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رپه‌شتیارانی خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه دا، كه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له هه‌ر یه‌ك له پارێزگانی ئه‌نبار و به‌غدا و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك و مووسڵ و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌رانیش به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی جیا جیا داوایان كرد هه‌ر چی زووه داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تیش له هێزی سه‌ربازی و سیاسی دوور بخرێنه‌وه.
خۆپیشانده‌رانیش هۆشداری ئه‌وه‌یان دایه حكوومه‌ت كه به زووترین كات به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بچێت گه‌ر نا ئه‌وه هه‌ڵوێستی تووندتر ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.




