عیماد ئەحمەد سەردانی بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی كرد

سلێمانی- KDP.info/ نیوەرۆی دوێنێ عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبونی بایز سەعید وەزیری دارایی و ئابوری و محەمەد قەرەداغی سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی كرد .
لەو سەردانە مەیدانیەیدا جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ بەرێوەبەر و ژماریەك لە لێپرسراوانی گومرگی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانی كۆبوەوە.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی داخوزای و داواكاریەكانیان و چوۆنیەتی بەرێوەچونی كاری هاوڵاتیان و چارەسەركردنی كەموكرویەكان كرا .
جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەگرنگی رۆڵی كارمەندان و ئەفسەران و پۆلیسی گومرگ كرد كە رۆژانە روبەروی چەندین شێوازی مامەڵەی یاسای و نایاسای دەبنەوە و دەبێت مامەڵەیەكی راست و یاسای لەگەڵ ئەو شێوازانە بكەن.
عیماد ئەحمەد وتیشی ئەم بەرێوبەرایەتیە یەكێكە لەسەرچاوەكانی داهات لە وڵاتەكەمان و رۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە ڕو وەوە و تەئكیدی لەسەر شێوازی زانستیانەی كارمەندەكانی گومرگ كرد لەمامەڵەكردن لەگەڵ هاوڵاتیان و دواشی لێكردن لە چوارچێوەی یاسادا زامنی مافی هاوڵاتیان بكەن و هەروەك پێشتر بەو پەری دڵسۆزیەوە پارێزگاری لە داهاتی میللەتەكەمان بكەن .
جێگری سەرۆكی حكومەت بەناوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی گومرگی كرد لەبەرانبەر دڵسۆزی و باشی بەرێوەچونی كارەكانیان و رەزامەندی هاوڵاتیان لە باش بەرێوەچونی مامەڵەكانیان .
عیماد ئەحمەد باسی لە ماف و ئەركی كارمەندانی حكومەت كرد و بەئەركی حكومەتی هەرێمی زانی كەهەموو ماف و ئیمتیازێكی كارمەندانی دابین بكات و لەبەرانبەریشدا كارمەندان بەئەركی خۆیان هەستن و بەرێوەبەرایەتی گومرگیشی راسپارد كە سیستەمی سزا و پاداشت پەیرەو بكەن ، بۆئەوەی هەنگاوی باشتر بەروی سیستماتیك كردنی شێوازی كاركردن بنێین و بە یاسا رێگری لە گەندەڵێ و رۆتین بكرێت و سود لەهەڵە و كەموكورتیەكانی پار وەربگیرێت بۆ ئەوی ساڵی نوێ بە باشترین شێوە كارەكان بەرێوەبچن .
سەبارەت بەداواكاریەكانیان جێگری سەرۆكی حكومەت دڵنیایی كردنەوەی هەرچیەكمان پێبكرێت بۆ دروستكردنی بینای شایستە و دابینكردنی پێداویستییەكان درێغی ناكەین .
جێگری سەرۆكی حكومەت بەیاوەری وەفدی هاورێی سەرجەم بەشەكانی بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانیان بەسەر كردەوە و لەنزیكەوە لە چۆنیەتی بەرێوەچونی كارەكانیانی پرسی و هەروەك راستەوخۆش گفتوگۆی لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەش كرد كە بەمەبەستی رایكردنی مامەڵە سەردانی بەرێوەبەرایەتی گومرگیان كردبوو ، جێگەی دڵخۆشی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو كە لە وەڵامی چۆنیەتی بەرێوەچونی كارەكانیاندا ، بەراشكاوی رایانگەیاند كەمەڵەكانیان زۆر بە باشی بەرێوە دەچێت




