سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌یمانگای مۆسكۆ بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتناسی كرد

هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21/2/2013 به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌یمانگای مۆسكۆ بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتناسی كرد و له‌وێش سه‌رۆك بارزانی له وته‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی ناوبراو و ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمیی رووسی، باسی له كۆمه‌لێك ته‌وه‌ری گرنگ كرد له‌وانه بارودۆخی عێراق و كوردستان و سوریا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندبی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ولاتانی ناوچه‌كه .
دواتریش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كران و به‌رێزیان وه‌ڵام و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێشكه‌ش كردن شایه‌نی باسه په‌یمانگای مۆسكۆ بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتناسی یه‌كێك له به‌شه‌كانی تایبه‌ته به توێژینه‌وه و خوێندن له‌سه‌ر كورد و ژماره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌یان له‌سه‌ر كورد و كوردستان بڵاو كردۆته‌وه.




