٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی خەرجی زۆر بۆ كۆمپانیاكان داوای لێپرسینەوە لە شەهرستانی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا  – kdp.info / لیژنەی نەوت  و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لێپرسینەوە لە حوسین شەهرستانی دەكات، لەبارەی ئەو خەرجییە  زۆرەی كە بە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوتی بیانی داوە لە عێراقدا، سەرچاوەیەك لە لیژنەكە بە (ئەین)ی راگەیاند: لیژنەكەیان بریاری داوە لێپرسینەوەی لە جیچگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە حوسێن شەهرستانی بكات، لەبارەی ئەو برە خەرجییە زۆرەی  كە وەزارەتی نەوتی عێراق بە كۆمپانیا بیانییەكانی داوە كە لە بواری وەبەرهێنانی پیچترۆڵ دا لەعێراق كاردەكەن، سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە: كە تەنیا لە ساڵی 2012 دا حكومەتی عێراق 12 ترلیۆن دیناری بە كۆمپانیاكان بەخشییوە و لە بودجەی 2013 شدا 18 ترلیۆن دیناری تەرخانكردووە كە بۆ هەر بەرمیلیك نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراقی 52 دۆلاری بۆ كۆمپانیاكانی بیانی هەژمار كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار