٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێزەكانی دەریاوانی عێراق 2 گەمییەی سەربازی دیكەیان وەرگرت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا  – kdp.info / هێزەكانی دەریاوانی عێراق لەكۆی 15 دانەدا ،دوو گەمیەی سەربازی  دیكەی ئەمەریكایان وەرگرت، كە پێشتر  بەپێی رێككەوتنی سەربازی نێوان هەردوو وڵات ئیمزای لەسەر  كرابوو، كۆمپانیای سوویفت شیپسی ئەمەریكا تایبەت بە دروستكردنی گەمیەی سەربازی بڵاویكردەوە، بەپێی رێكەوتنی ساڵی 2009 نێوان ئەوان و وەزارەتی بەرگری عێراق، كۆمپانیاكەیان دوو گەمیەی سەربازی دیكەیان تەسلیم بە هێزەكانی دەریاوانی عێراق كردووە بەپێی رێكەوتنیچك بە گوژمەی (181 ) ملیۆن دۆلار كە پێشتر ئیمزای لەسەر كراوە، كۆمپانیاكە راشیگەیاندووە: لەگەڵ ئەو دوو دانەدا ژمارەی گەمییە تەسلیمكراوەكانی دروستكراوی ئەمەریكا، گەیشتۆنەتە 11 گەمیە  و ئەم جۆرە گەمییانەش لەتوانای دایە،  تیمێكی 25 كەسی هەڵگرێت و بۆماوەی شەش رۆژیش لەنێو دەریا  بمینێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار