شەڕە قسە لەنێوان هاوپەیمانی كوردستانی و دەوڵەتی یاسا روویدا

بهغدا- KDP.info/ ئەمڕۆ لەبەغدا شەڕە قسە لەنێوان ئەندامانی هاوپەیمانی كوردستانی و دەوڵەتی یاسای سەر بەنوری مالیكی لەسەر بودجەی گشتی عێراق دروست بوو، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەدا پرێسی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكاندا، ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڕەشەی گەڕاندنەوەی پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی بۆ حكوومەت كرد، ئەگەر لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیژنەی دارایی ئەنجوومەن، لەنێو خۆیاندا نەگەنە رێككەوتنی كۆتایی، ئەم هەڵویستەی نوجەیفی دوای دەمەقاڵی و شەرە قسەی نێوان ئەندامانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی كوردستان هات، كە هەردوولا بەهۆی نەبوونی شەفافیەتی تەواو لە بارەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات تۆمەتیان ئاراستەی یەكتر كردبوو.




