BDP شاندێكی بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیاری كرد

توركیا - /KDP.info لەدەرنجامی وتوێژی ئامادەكارییەكانی BDPبۆ چوونی شاندێكیان بۆ ئیمراڵی راگەیەندرا كە ناوی سێ كەس لە پەرلەمانتارانی BDPپێشكەشی وەزارەتی دادی توركیا كراوە، بریتین لە ( سڕی سورەیا ئیوندەر، پەروین بوڵدان و ئالتان تان )، ماڵپەری فیرات نیوز بڵاویكردەوە:كە دوای دیداری محەمەد ئۆجالان لەگەڵ سەركردەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) عەبدولڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی، لەو دیدارە راگەیاندرابوو كە پێویستە شاندی دووەم بچێتە ئیمراڵی و ئۆجالان دەستنیشانی كردبوو كە دەتوانن ئەگەر هاوسەرۆكانیش نەبن كەسانی تر بەڕێ بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هاوسەرۆكانی BDPرایانگەیاند: بەرێز ئۆجالان سێ ئەندام پەرلەمانی BDPیان پێشنیار كردبوو بچن بۆ ئیمراڵی، بۆیە ئێمەش وەك BDPپێشنیارەكەی بەرێز ئۆجالانمان بەگرنگ زانی بۆ ئەوەی هەرچی زووە بتوانین كێشەی كورد چارەسەر ببێت، ئەو ناوانەمان بۆ وەزارەتی دادی توركیا ناردووە . كە بریتین ( ری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان، ئاڵتان تان) .




