٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیاننامەی فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی منداڵان

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەنگۆی تاوانێكی بێ وێنەی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر (16) منداڵی كچی بچكۆڵە كە تەمەنەكانیان لە ( 6 تا9) ساڵی دا بوون بڵاوكرایەوە كە لە لەلایەن گەنجێكی تەمەن (19) ساڵی پیشەكەی كریكار بووە لە سنووری پاریزگای هەولێر، ئێمە وەك فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی منداڵان بە توندی ئیدانەی ئەم تاوانە قیزەونەدەكەین، داوادەكەین بە هێچ شێوەیەك یاساكانی لیبوردن نەیگرێتەوە سزا بدرێت...

 هەروەك ئاگادارین ئەم تۆمەتبارە پێشووتر ماوەی سالێك لە بنكەی چاكسازی نەوجەوانان بە تۆمەتێك سزادراوە . دوای ئازادكردنی دووبارە پەنای بۆ تاوان بردۆتەوە. لێرەدا ئێمە دەپرسین ئایا ڕۆڵی بنكەی چاكسازی نەوجەوانان لەم نێوەندەدا چی بووە و چ بەرنامەیەكی چاكسازی هەبووە بۆ تۆمەتبارەكە كە دووبارە گەراوەتەوە سەر هەمان تاوان و بە شێوەیەكی گەورەترو نا مرۆڤانەتر تاوانی ئەنجامی داوە...!!!

هەروەها بە پێویستی دەزانین كە ڕۆڵی دایك و باوك لەم پرسەدا بە شێكی سەرەكی بێت لە چاودێریكردنی جگەرگۆشەكانیان جا چ (كور بێت یان كچ) تكا لە دایكان و باوكان دەكەین ڕەچاوی ئەو ڕووداوانە بكەن و زیاتر هۆشیار بن بۆ ئەوەی ئەم تاوانانە دوو بارە نەبنەوە . وە رۆڵی بەرێوبەرایەتی قوتابخانەكان لە رووی ئامۆژكاری و ئاگادركردنەوەی قوتابیەكان ئەكتیڤ بكرێت ...

وێڕای سوپاس و دەست خۆشی لە ئاسایشی كوردستان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار . یاساش بەرقەرار بێت ..

 

فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی منداڵان

21 / 2 / 2013

هەواڵی پەیوەندیدار