٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

middle-east-onlineراپۆرتێك لەسەر پەیوەندی هەرێمی كوردستان و توركیا بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی راپۆرتی ئاژانسێكی بەریتانی توركیا جیا لەوەی كێشەی ناوخۆی لە گەڵ كوردەكانی ناو وڵاتەكەی هەیە لە هەمان كاتدا نایەوێت دەست بەرداری ئەو پەیوەندیە بێت كە لەناوچەكەدا ئەنجامی داوە بەتایبەتی هەرێمی كوردستان ئەوەش دوای ئەو بیركردنەوە دێت كە دەیەوێت لەو ڕێگایەوە بازرگانی ڕوسیا و ئەروپا تێكبشكێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی middle-east-onlineتوركیا لە ساڵی 1984 ئەوە تووشی كێشەیەكی ناوخۆی بووە ئەویش ڕووبەڕوو بونەوەیە لەگەڵ چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردسان بەڵام ئێستا توركیا سیاسیەتێكی تازە پەیڕەوی دەكات ئەویش نزیك بوونەوەیەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دۆزینەوەی بازاڕێكی نوێ بۆ بازرگانی نەوت و غاز بۆیە توركیا سارد بۆتەوە لە هاوپەیمانە كۆنەكانی و ئێستا هەرێمی كوردستان باشترین دەرفەتە بۆ توركیا كە پەیوەندی لەگەڵ دروست بكات لە كاتێكدا حكوومەتی عێراقی بەم نزیك بوونەوە دڵخۆش نیە، لە كاتێدا ئێستا توركیا دەیەوێت كار لەسەر ئەو ستراتیجە نوێ یە بكات ئەوەش دوای هاتنی ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان بۆ سەر دەسەڵاـی توركیا

هەواڵی پەیوەندیدار