جێگری سەرۆكی پەرلەمان، پێشوازیی لەشاندێكی رێكخراوی ئەنفال و كیمیابارانی بالیسان و دەوروبەری كرد

ههولێر- KDP.info/ ئەمرۆ پێنج شەممە 21/2/2013، دكتۆر حهسن محهمهد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان، پێشوازیی لەشاندێكی رێكخراوی ئەنفال و كیمیابارانی بالیسان و دەوروبەری كرد.
لەدیدارێكدا شاندەكە پوختەیەكیان لەبارەی كار و چالاكیەكانی رێكخراوەكەیان لەپێناو چارەسەركردنی بریندارانی كیمیابارانی بالیسان و دەوروبەری و ئاوەدانكردنەوەی گوند و دێهاتە زیان لێكەوتوەكان و قەرەبووكردنەوەی برینداران و زەرەرمەندان خستە روو داوایان كرد كار بكرێ بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو بریندارانە بكرێ و بەشێوەیەكی گونجاو پشكنینیان بۆ ئەنجام بدرێ و هەوڵ بدرێ لەرێگەی نوێنەرایەتیەكانی هەرێمی كوردستان لەدەرەوە چارەسەر بكرێن.
لەبەرامبەردا دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و كاری رێكخراوەكە و هەموو ئەو رێكخراوانەی لەبواری چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی و ئەنفال و جینۆساید لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن بەرز نرخاند و دووپاتی كردەوە كە هەوڵی ئەوە لەئارادایە دامەزراوەیەكی تایبەت بە جینۆساید لەهەرێمی كوردستان هەبێت و هەر كات یاساكەی لەلایەن حكوومەتەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێ ئەوا كاری لەسەر دەكرێت لەپێناو ناساندنی پرسی جینۆسایدی گەلی كوردستان بە نەتەوە یەكگرتوەكان و وڵاتانی دیموكراسی و دۆكۆمینت كردنی یەك بە یەكی ئەو كێسانە و كۆكردنەوەی هەموو هەوڵەكان لەنێو ئەو دامەزراوە چونكە وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان روونیكردەوە وەك چۆن پێشتر هەنگاوی بۆ نراوە دەبێ بریندارانی كیمیاباران لەهەموو رووێكەوە كار بۆ چارەسەر كردنیان بكرێت، هاوكات بەڵێنی دا لەرێگەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان دیراسەی داواكانیان بكرێت و رەوانەی لایەنە پەیوەندارەكان بكرێت بۆ كار كردن لەسەری و جێبەجێ كردنی داواكانیان بەپێی پێویست.




