یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە سەرۆكی ستافی UNAMIلەعیراق

ههولێر- KDP.info/ د. دیندار زێباری، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ مارك رۆجێرس، سەرۆكی ستافی UNAMI لەعیراق، لەدیدارێكی نێوانیان یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە باسی لەڕۆڵی یونامی كرد لەهەرێمی كوردستان لەبواری یاسایی و هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ بەرجەستە كردنی ئاشتەوایی نیشتمانی و بەرقەراركردنی ئاشتی لەعێراق بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها كاركردن لەبواری پاراستنی مافی مرۆڤ و چاكسازی لە بواری دادوەری كە خاڵێكی گرنگە لە سەرخستن و بەروەپێش بردنی قۆناغەكانی دیموكراسی لە وڵاتدا.
لەلایەن خۆشیەوە، مارك ڕۆجێرس خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەمەڕ پێشكەوتنی ئابووری و ئاوەدانی لە هەرێمی كوردستان و بوونی دەرفەتێكی گەورەی وەبەرهێنان كە بۆتە جێگای سەرنجی وڵاتانی دەرەوە.
پاشان ئاماژەیدا بە ستافی یونامی لەعێراق كە نزیكەی 300 كارمەندی بیانی و نزیكەی 400 كارمەندی ناوخۆیی هەیە، دواتر ڕایگەیاند كە لەئێستادا ئەولەوییەتی كاری یونامی لەعێراق مەلەفی مافی مرۆڤە, چونكە بابەتێكی هەستیارە و پێویستە كاری لەسەربكرێت لەبەرامبەردا یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشنیاری كرد كە یونامی ستافی زیاتری نێودەوڵەتی كە پسپۆر و شارەزابن لەبورای جۆراوجۆر بهێنێتە هەرێمی كوردستان بۆ سوودگەیاندنی زیاتر.




