فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له فائز الخوری كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی شانشینی ئوردن له هه‌ولێر كرد
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌لاحه‌ددیم فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له فائز الخوری كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی شانشینی ئوردن له هه‌ولێر كرد.
له دانیشتنێكدا كه هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌كردایه‌تی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ئاماده‌ی بوو، فازڵ میرانی وێرای به‌خێرهێنانی شاندی میوان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بارودۆخه‌كه‌ی به‌هه‌ستیار وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی ئاڵۆز ده‌ڕوات و ده‌بێت ه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیان دابن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراقی فیدراڵ له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تردا بێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق میرانی ته‌ئكیدی كرد كه كێشه له‌گه‌ڵ جۆری بیركردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حوكمڕانانی به‌غداو نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك و ده‌بێت ئه‌م دۆره عه‌قڵیه‌ته بگۆڕدرێت و له عێراقی تازه‌دا هه‌موو كه‌سێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هاوسه‌نگ و هاوڕێزین و دیسان فازڵ میرانی ته‌ئكیدی كرد كه گه‌لی كوردستان و سه‌كردایه‌تی سیاسی كوردستانیش هه‌موو كاتێك به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌نده.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له نێوان گه‌لی ئوردن و گه‌لی كوردستانی به پێشكه‌وتوو وه‌سف كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونی بۆیان خواست.
له‌لای خۆیه‌وه فائز الخوری كونسوڵی گشتی كونسوڵخانه‌ی شانشینی ئوردن له هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م دیداره‌و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له به‌رقه‌راربوونی ئه‌من و ئاسایش و ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه رۆژ به‌رۆژ گه‌شه ده‌كات به گرنگی وه‌سف كرد و په‌سه‌ندی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به دیالۆگ و رێگه دیبلۆماسییه‌كان و گه‌شه‌كردنی په‌وه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تاندا به‌تایبه‌تی و وڵاتانی دراوسێی كرد.




