٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەھۆی نەبوونی تەوافق دەنگدان لەبارەی بودجە بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- تایبه‌ت به‌ KDP.info/ ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بدات، بەھۆی نەبوونی تەوافق لەنێوان کوتلەکان.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە بدات، بەڵام بەھۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامان و رێکنەکەوتنی کوتلەکان، دەنگدانەکە دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە.

ئازاد ئەبو بەکر گوتیشی: ھەموو کوتلەکان داواکاریان ھەیە، تاوەکو رێکكەوتنیش نەکرێ پەرلەمان ناتوانێ دەنگ لەبارەی بودجە بدات.

ئەبوبەکر ڕونیشیکردوە، کوتلەکان بەدواکاری کورد رازی بوونە تەنھا خالێک نەبێ ئەویش باسی پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی بواری نەوته‌ کە لەکوردستان کار دەکەن دەکات، کە ئەوان مەرجیان بۆ ھەرێمی کوردستان داناوە ئێمەش وەکو کورد ئەو مەرجانە رەتدەکەینەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار