٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەیدر مولا: قەوارە سیاسییەکان هەوڵی ئەوە دەدەن دەستپێشخەریەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەر بەخە

سەرچاوە: KDP.info

_KDP.infoئاژانسەكان_حەیدر مولا پەرلەمانتاری ئیتیلافی عێراقییە هۆشداری دا لەمەرِ ئەوەى وڵاتةكةیان بەرەو هەڵدێر هەنگاو دەنێت، ئەوەش بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکانەوەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەموو کێشەکان لە ئەستۆی حزبی دەسەڵاتدارە لە عێراق، چونکە رێککەوتننامەی هەولێری جێبەجێ نەکردووە.

مولا لە لێدوانێکی تایبەت بە (ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند: ئەگەر گفتوگۆی قەوارە سیاسییەکان نەگاتە ئەنجامێکی باش بوَ بةدیهیَنانى بەژەوەند و پرۆسەی سیاسی ئەوە عێراق بەرەو هەڵدێر دەڕوات. داواشی کرد قەوارە سیاسییەکان پەیوەست بن بە زمانی گفتوگۆوة.

ناوبراو گوتیشی زۆربەی کێشەکان لە ئەستۆی حزبی دەسەڵاتە (دەوڵەتی یاسایة)، چونکە ئەو رێککەوتننامەی هەولێری جێبەجێ نەکرد، لە بةرئةوةشە وڵات لە کێشەی گەورە دەژیت.

ئەو پەرلەمانتارەی  عێراقییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە قەوارە سیاسییەکان هەوڵی ئەوە دەدەن  دەستپێشخەرییەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەر بەخەن.

كارزان هةورامى

هەواڵی پەیوەندیدار