٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە / KDP.infoئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لیژنەی یاسایی کاری دارشتنەوە و وردبینیکردن و چاپکردنی بودجەی تەواو کردووە و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

د.عومەر نورەدینی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.infoرایگەیاند، کاری وردبینیکردن و دارشتنەوەو چاپکردنی یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان تەواو کراوە و ئەمڕۆش رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێ بۆ واژوکردنی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

د.عومەر نورەدینی گوتیشی: دوای ئەوەی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان واژوو دەکرێت، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.

ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەھۆی تەواونەکردنی کاری دووبارە دارشتنەوەی دواخرا بۆ رۆژی یەکشەممە.

رۆژی ھەینی رابردوو پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013ی ھەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار