سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدا دەکات

دوای ئەو زنجیرە تەقینەوانەی ئەمڕۆ کە بەغدای گرتەوە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە پاڵ ھاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ئەم تەقینەوانە ئیدانەی ئەم کارە تیرۆرستیەی کرد.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:
به‌داخ و په‌ژاره‌و نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه رۆژى پێنج شه‌ممه سی و یه‌كى پێنجی دوو هه‌زارو دوازده هه‌واڵى روودانى زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆریستی خوێناویمان له ناوچه‌ى شوعله‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى جۆراوجۆرى دیكه به‌غداى پایته‌خت بیست، كه ده‌یان قوربانی له شه‌هیدو برینداریان لێ كه‌وته‌وه.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌وه، وێڕاى سه‌ركۆنه‌كردنى توندى ئه‌م ته‌قینه‌وه خوێناویانه، ئه‌وپه‌ڕى پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان بۆ كه‌سوكارى قوربانیانی ئه‌و كرده تیرۆریستیانه ده‌رده‌بڕین و له خوا داواكارین گیانی شه‌هیدانى ئه‌م ته‌قینه‌وه ناڕه‌وایانه به‌ر به‌زه‌یى فره‌وانی خۆى بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و به زووترین كاتیش برینداره‌كان چاك بكاته‌وه.
گوته‌بێژ به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
31ى ئایارى 2012.




