سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی له مام جه‌لال ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31-5 سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێگه‌یشت، كه تیایدا به گه‌رمی پیرۆزبایی له سه‌رۆك مام جه‌لال كرد به‌بۆنه‌ی یادی سی و حه‌وت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك مام جه‌لال- ی راسپارد كه پیرۆزباییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی و هیواشی خواست كه ئه‌م یاده مایه‌ی پێشكه‌وتنی زیاتر بێت بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر سوپاسگوزاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بوو بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیی و پیرۆزباییه‌كه‌ی و هیوای خواست كه هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رده‌م له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوون دابێت له‌پێناو خێری كورده‌واری و پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كاندا.




