سەرۆک بارزانی و سەرۆک بۆتین کۆبوونەوە و هەر ئەمڕۆش سەردانی ئەو خانووەی کرد کە بارزانی نەمر تێیدا جێ‌نشین بوو

روسیا- KDP.info/ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا و له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن بالیۆزی روسیا له عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی عێراق- ئوردن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا و بالیۆزی عێراق له روسیا و زه‌لیم خان مونسه‌یف ئه‌ندام په‌رله‌مانی روسیای فیدراڵ پێشوازی لێكرا.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته مۆسكۆ سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی ئه‌و خانووه‌ی كرد، كه بارزانیی نه‌مر له ساڵانی 1954-1958 تێیدا ده‌ژیا. به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كوردانی روسیا و به‌رپرسانی مۆسكۆی پایته‌خت سه‌رۆك بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خوشك و برایێن به‌ركه‌فتی
ئه‌ز پڕ ب دڵ سوپاسیا وه دكه‌م بۆ ئاماده‌بوونا وه. ئه‌ڤ ده‌رفه‌ته بۆ مه هاته پێش كو به‌شداری بكه‌ین له یادكره‌ڤه جه‌نابێ بارزانیێ نه‌مر.
وه‌ختێ بارزانی هاتیه بۆ سۆڤیه‌ت و هاتێ بۆ مۆسكۆ ئه‌و نه ب تنێ هات، ئه‌و ب هیڤیێ و ئومێدێن میلله‌ته‌كێ ب خوار ئینان. وه ل وه‌ختێ ئه‌و هات بۆ مۆسكۆ بۆ سۆڤیه‌ت كو هه‌می ده‌رگه‌هێن دی لێ هاتبوونه قه‌پات كرن. ئه‌ڤڕۆ كو ئه‌م ته‌یارێ دا بووین، من زۆر ته‌خمینا خۆ د كر. ئه‌م ل هه‌ڤلێرێ ب 3 سه‌عاتا هاتین بۆ مۆسكۆ، زۆر ب ساناهی و سه‌فه‌ره‌كا خۆش، به‌ڵی ئه‌و ب 53 رۆژا و ب شه‌ڕ و لوله‌یا تفه‌نگێ رێكا خۆ ڤه‌كر به‌ینا عه‌سكه‌رێ سێ حكوومه‌تا دا هه‌تا هاتیه ڤێره.
ئومێدا من بی كو ئه‌ز مۆسكۆ ببینم، چونكی مۆسكۆ ئه‌و جێ بی كو بارزانی ڤه حه‌واندی. ئه‌ڤ خانیه بۆ مه جێیه‌كی زۆری پیرۆزه و ئه‌م پڕ سوپاسیا وه دۆست و براده‌ران د كه‌ین كو ئه‌ڤ ده‌رفه‌ته ره‌خساندی و ئه‌م زۆر كه‌یف خۆشین ب سه‌ردانا مۆسكۆ و سوپاسیا ده‌وڵه‌تا روسیا د كه‌ین و حكوومه‌تا مۆسكۆ بۆ هاریكاریا وان بۆ ره‌خساندنا ڤێ ده‌رفه‌تێ. وه ئه‌م ئومێده‌وارین ئه‌ڤ سه‌ردانا مه ببیته ئه‌گه‌ره‌ك بۆ نیڤه كرن و مكوم كرنا ئه‌و په‌یوه‌ندیێن دیرۆكی به‌ینا میلله‌تێ كورد و میلله‌تێ روسیا. وه ئه‌ز سڵاڤێن گه‌لێ كوردستان{ بۆ وه تێنم. زۆر پێ كه‌یف خۆش بین وه‌ختێ هون ژی تێن سه‌ردانا كوردستانێ بكه‌ن بۆ وه‌ڵاتێ خۆ ببینن. زۆر زۆر سوپاس.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/2/2013 سه‌رۆك پۆتین سه‌رۆكی روسیای ئیتحادی پێشوازی كرد له سه‌رۆك بارزانی. له دیدارێكی زۆر دۆستانه‌دا ئاماژه به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لانی سۆڤیه‌تی جاران و گه‌لی روسیا درا. هه‌روه‌ها تەئكید لە په‌یوه‌ندییه دیرۆكییه‌كانی نێوان روسیا و عێراقیش كرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر خرانه به‌ر باس، له‌وانه په‌یوه‌ندی ئابوری و رۆشنبیری و رۆڵی كۆمپانیا روسییه‌كان له پرۆسه‌ی دووبارە ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو لا كرد و گوتی: پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌ره‌و پێشه‌وه‌بچن.
هه‌روه‌ها باسی مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردی كرد به‌و قوربانیانه‌ی داویه‌تی له پێناو ئازادی و سه‌رفرازیدا. سه‌رۆك بارزانی تەئكیدی كرده‌وه، كه گه‌لی كوردستانی عێراق پابه‌ندن به ده‌ستووری عێراق و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی، كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و روسیادا له چوارچێوه‌ی عێراق دایه.
سه‌رۆك پۆتین له لای خۆیه‌وه ته‌ئكیدی له دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی روسیا و كوردستان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان ئاگاداری خه‌باتی گه‌لی كوردستان و خه‌باتی بارزانی نه‌مرن كه ماوه‌یه‌ك ژیانی له روسیا بردۆته سه‌ر.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی سه‌رۆك پۆتینی كرد بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته كه سه‌ردانی مۆسكۆ بكات، چونكه بۆ ئه‌و هه‌ر له منداڵییه‌وه باسی ئه‌م شاره به‌شێك بووه له ژیانی، چونكه باوكی و زۆرێك له كه‌سوكاری له‌م وڵاته ژیاون و ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو كه سه‌ردانی ئه‌م شاره بكات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌لاح مسته‌فا بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و فایق نێروه‌یی باڵیۆزی عێراق له روسیا و د.ئاسۆ جه‌نگی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روسیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رێوه‌به‌رانی كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی كۆبوونه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له چاڵاكییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا. هه‌روه‌ها هاوكاری له نێوان ئه‌و كۆمپانیا گه‌وره‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی نه‌وت و گاز و كاره‌با كرا، به‌ڕێز میله‌ر سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپرۆم گوتی: ئه‌وان به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هاوكاری و شه‌راكه‌تێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، به‌جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت.
سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری به‌شی كۆنترۆڵی ئه‌و كۆمپانیا‌یه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه چۆن ئه‌و كۆمپانیایه گاز بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دابین ده‌كات.




