٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەركووك.. هێزەكانی سەحوە موچەی مانگانەیان بۆ زیاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك - :KDP.info دوای ناڕەزایەتی دەربڕینیان، هێزەكانی سەحوە موچەی مانگانەیان لە 350 هەزار دینارەوە بوو بە 500 هەزار، ئەندامی لیستی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك محەمەد خدر جبوری، بە چەتر پرێسی راگەیاند: تا ئێستا هیچ ئەندامێكی سەحوە نەگوازراونەتەوە بۆ وەزارەتی نەوت، كە پێشتر دەنگۆی ئەوە لە ئارادا بوو، گوایە حكوومەتی عێراق 4000 ئەندامی سەحوەی گواستۆتەوە بۆ وەزارەتی نەوت، جبوری راشیگەیاند: حكوومەت بڕیاریدا لە 20%ی ئەندامانی سەحوە بخرێنە سەر وەزارەتە مەدەنییەكان، بەڵام دواتر جێبەجێنەكرا، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن ئەوەشی راگەیاند: كە هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەحوە لە كەركووك بڕی 750 هەزار قەرەبووی یەك ساڵی رابردوی پێدراوە و موچەی مانگانەشیان لە 350 هەزارەوە بۆ 500 هەزار دینار زیادكراوە، جێگای ئاماژەدانە هێزەكانی سەحوە لەسەردەمی ئەمەریكا لەعێراق بەئامانجی پاراستنی ناوچەكانیان دامەزرا.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار