پیرۆزبایی سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانی جیهانه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامه‌کی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م منداڵانی جیهان به‌گشتی و منداڵانی کوردستان به‌تایبه‌تى كردووه ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌که‌یه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه:
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانی جیهانه‌وه به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م منداڵانی جیهان به‌گشتی و منداڵانی کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌که‌ین خوازیارین ئه‌م یاده له‌ژینگه‌یه‌کی ئارام و خۆشگوزه‌ران وژیانێکی ته‌ندروست بکه‌نه‌وه، هاوکات جه‌خت له‌سه‌ر دابینکردنی هه‌موو مافێک بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو و سه‌رکرده‌کانی سبه‌ینێمان ده‌که‌ینه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین بایه‌خی پێویستیان پێ بده‌ین تا بتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست بۆ دوا ڕۆژ به‌رهه‌م بهێنین، جگه له‌وه‌ش به ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین گرنگی زیاتر به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن بده‌ین بۆ زامنکردنی ئاینده‌ی وڵاته‌که‌مان و خزمه‌تکردنی به‌هره‌و تواناکانیان.
هه‌رله‌م بواداره چه‌ندین یاسای گرنگ سه‌باره‌ت به پاراستنی مناڵان ودابین کردنی مافه‌کانیان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچووه به جۆرێک که بگونجێت له‌گه‌ڵ داخوازی و پێداویستیه‌کانی منداڵان و حکومه‌تی هه‌رێم به‌جیدی کار بۆ جێبه‌جێکردنیان ده‌کات.
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
31/5/2012




