ئۆجەلان: بەتەنیا ناتوام هەموو شتەكان بخەمە سەرشانی خۆم و بڕیار بدەم

توركیا - :Kdp.info عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوایین دیداری لەگەڵ مەهمەت ئۆجەلانی برای، ڕایگەیاند: كە ئەنجامدەرانی تیرۆری پاریس، هەمان ئەو لایەنانە بوونە كە لە ساڵی (1999) ئەویان لە كێنیا دەستگیر و ڕادەستی توركیا كرد، ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە: ئەمەریكا، فەڕەنسا و سەركردەكانی ناتۆ ئاگاداری ڕەهەندە شاراوەكانی ئەو كرەوە تیرۆریەی پاریسن، بەڵام ڕاستییەكان دەشارنەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی كە كوردپرێس بڵاوكردۆتەوە:باسی لە دانوستانەكەنی ئیمرالی كردووە و جەختی كردووە كە ئەو بە تەنیا ناتوانێ چارەسەری پرسی كورد بكات لە توركیا، رایگەیاندووە: لێرەدا زیندانییەك و حوكمدراوێكی سیاسیم، لۆژیكی نییە لەسەر هەموو شتێك بڕیار بدەم و هەموو قورسایی دانوستانەكان بكەوێتە سەرشانم، ئۆجەلان جەختیشی كردووە كە ئەگەر بڕیار بێت هەموو شتەكان بخەنە سەرشانی ئەو، توانای ئەنجامدانی كارێكی وای نییە و دەبێ سەركردەكانی پەكەكە لە قەندیل و ئەورووپاش بەشداریی پێبكرێن لە چارەسەریی پرسەكە، ڕاشیگەیاندووە كە ئەگەر پرسی كورد لە توركیا چارەسەر نەكرێت، ئەوا بە زیانی كورد و تورك دەشكێتەوە.




