پەرلەمانتارێك: هەموو ئەو دووبەرەكییانەی لەعێراق روودەدەن، دەستی ئەمەریكای تێدایە

عێراق - Kdp.info / پەرلەمانتارێكی سەر بەموقتەدا سەدر پێوایە ئەو دووبەركییانەی روودەدەن، دەستی هەواڵگری ئەمەریكا تێدایە، یوسف تائیی ئەندامی كوتلەی ئەحرار بە ئیستیقامەی راگەیاند: ئەمەریكا دەخوازێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە عێراق، بۆیەش ئەو فیتنە و دوو بەرەكییانەی كە لە عێراق روودەدەن، دەستی نهینی واشنتۆنی تێدایە، بۆ نمونە ئەمەریكا لە پشت جولاندنی هێزەكانی سەر بەرێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە و چەكدارەكانی پاشماوەی رژێمی بەعسەوەیە، چونكە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغنستان و فراوانبوونی پانتایی دەسەڵاتی هەندێك لە وڵاتانی درواسێی عێراق، وادەکات جارێكی دیكە ئەمەریكا بیر لە گەڕاندنەوەی سەربازانی بۆ عێراق بكاتەوە. بۆیەش خۆپیشاندانەكانی عێراق بەدەرفەت زانیوە بۆ شێواندنی بارودۆخەكە.




