٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەزاهە: 100 داواكاری پەیوەست بە ساختەیی بڕوانامەی پەرلەمانتاران یەکلایی کراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا - KDP.info / دەستەی نەزاهە لەبەغدا یەكلایكردنەوەی ئەو داواكارییانەی راگەیاند، كە دووپات لە ساختەیی  100 بڕوانامەی پەرلەمنتاران لە عێراق دەكاتەوە، كە لە ساڵی 2010 خۆیان پاڵاوتبوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبەیاننامەیەكدا دەستەی نەزاهە راگەیاندووە: 100 داواكاریان یەكلایكردۆتەوە، لەبارەی ساختەیی بڕوانامەی پەلەمانتارەكان و لەو بارەیەوەش چاوەڕوانی یەكلابوونەوەی دوا داواكاریی ئەو كەیسە دەكات، هەروەها راشیگەیاند: 62 لەو داواكاریانە دراونەتە دادگا و 10 داواكاریش دراونەتە دادگای تایبەتمەند و 28 داواكاری تریش داخراون و ئێستاش لێكۆڵەران خەریکی لێکۆلێنەنەوەن  لە 101 ەمین داواكاری. پێشتریش لە راپۆرتی ساڵانەی 2012 دا دەستەی نەزاهە ئاشكرای كرد كە 349 پاڵێوراوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەساڵی 2010 بڕوانامەی ساختەیان پێشكەش كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار