جارێكی دیكە نوسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا كرایەوە

/ KDP.infoنوسینگەی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لەبەغدا بەبریاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرایەوە، سەرچاوەیەكی فەرمیی حكوومەتی فیدراڵ بە فرات نیوزی راگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی بریاری كردنەوەی نوسینگەی نوێنەراتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا دەركردووە و ئەو ئەركەشی بە جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرهاد نیعمەتوڵڵا سپاردووە، شایەنی باسە : پێشتر بەهۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانیان، نوسینگەی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا داخرا و دواتر بەتووندی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بریارەكە سەركۆنەكراو رەتكرایەوە.




