سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان كرد

برێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌تنا چار ساڵیا دامه‌زراندنا وان ته‌له‌گرافه‌كه پیرۆزباهیێ ئاراسته‌ی برێڤه‌به‌ر و ستافا سه‌ته‌لایتا گه‌لی كوردستان كر ئه‌ڤ ژی ته‌كستا وێ یه:-
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان ،
به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و ته‌واوى ستافى سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستان ، سڵاو و رێز ، به بۆنه‌ى چواره‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى سه‌ته‌لایتى گه‌لى كوردستانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى یه‌كه به یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه پیرۆزه‌كانى سه‌رشانتان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و پته‌وكردنى ریزه‌كانى گه‌لى كوردستان و به‌هێزكردنى گیانى پێكه‌وه‌یى و ئه‌م یاده بكه‌نه بۆنه‌یه‌ك بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى كار و چالاكی یه‌كانى كه‌ناڵه‌كه‌تان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێویستیه‌كانى میدیاى ئه‌م سه‌رده‌مه بێت كه له هه‌رێمى كوردستاندا زه‌مینه‌یه‌كى دیموكراسى چاكى بۆ ره‌خسێنراوه .
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن.
مه‌سعوود بارزانى ،
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ،
31ى ئایارى 2012 .




